سەردێڕ:

ئەمریکا؛ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

وێنەی فڕۆکەکە پێش کەوتنەخوارەوە
PM:05:11:05/03/2024

1316 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی شاری ناشڤیڵ لە ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی کەوتنە خوارەوە و تەقینەوەی فڕۆکەیەک لە شاری ناشڤیڵ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. دەشڵێت، "پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەوانەکە پەیوەندی بە فڕۆکەخانەوە کردووە."


ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی شاری ناشڤیڵ لە ئەمریکا رایگەیاند، لەلایەن فڕۆکەوانێکەوە پەیوەندییەکیان پێگەیشتووە، کە بزوێنەری فڕۆکەکەی لەکارکەوتووە و پێویستە بنیشێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەو کێشەی بزوێنەرەکە و کێشەی دیکە کە لە سیستمی کارەبای فڕۆکەکەدا دروست بوون فڕۆکەکە تووشی رووداوێک بووە و لە دووری گەڕەکێکی شاری ناشڤیڵ کەوتووەتە خوارەوە و تەقیوەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، بەهۆی کەوتنە خوارەوە و تەقینەوەی ئەو فڕۆکەیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان کارمەندی نێو فڕۆکەکە بوون.

باسی لەوەش کردووە، فڕۆکەوانەکە پێش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی نامەیەکی بۆ بورجی چاودێری فڕۆکەخانەی جۆنی شاری ناشفێڵ کردووە و داوایکردووە رێگەی بدەن فڕۆکەکەی بنێشێتەوە چونکە کێشەی لە بزوێنەرەکەیدا هەیە.













گەلەری