سەردێڕ:

سەرۆکی دادگای فیدراڵی: هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت پابەندی بڕیارەکانی دادگاکەمان نەبێت

PM:01:22:05/03/2024

2280 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ دەکرێن و هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت خۆی لە جێبەجێکردنیان لابدات بەتایبەت پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.


ئەمڕۆ سێشەممە، جاسم عومەیری سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەى هەرێم کە بڕیاردراوە مووچەکانیان بکرێت بە کارتى ئەلیکترۆنى، پێشتر بە شێوەیەکی رێکوپێک مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بڕیارانەی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەردەچن، پێویستە هەموو دەسەڵاتەکان پێوەى پابەند ببن و هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت پێوەی پابەند نەبێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی بودجە، ناکرێت ببێتە هۆکاری بێبەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێم لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان و دواکەوتنی مووچەکانیان.

باسی لەوەش کردووە، بەپێی دەستوور ناگونجێت فەرمانبەرێک لە عێراق مووچەی مانگانەی لە کاتی خۆیدا وەربگرێت و هەموو پێداویستییەکانی خێزانەکەی دابین بکات، لە کاتێکدا فەرمانبەرێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان مووچەکەی دوا بکەوێت و پێی نەدرێت.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە، لە ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێم بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا، فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن راستەوخۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.













گەلەری