سەردێڕ:

قاسم ئەعرەجی: رێگە نادەین عێراق بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

AM:09:59:05/03/2024

864 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کۆبووەوە و رایگەیاند، رێگە نادەن خاکی عێراق بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.


قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ سەیفوڵڵا موفتی ئۆغڵو، سکرتێری گشتیی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئاسایش و ئاو و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیایان تاوتوێکرد.

دواتر نوسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا قاسم ئەعرەجی جەختیکردووەتەوە کە حکومەتی وڵاتەکەی بەهیچ شێوەیەک رێگەنادات خاکی عێراق بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق بەردەوام چاوی لەوەیە پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پرسی چەکدارانی قەندیل و کەمی بەردانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و دروستکردنی بەنداو لەسەر روبارەکانی دیجلە و فورات، بوونەتە دوو کێشەی سەرەکی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و بۆ ئەو مەبەستە پێشتریش چەند جارێک کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.













گەلەری