سەردێڕ:

لە مانگێکدا زیاتر لە ٦٥ هەزار عێراقی بەمەبەستی عەمرەکردن چوونەتە سعودیە

PM:07:57:04/03/2024

852 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا ٦٥ هەزار و ٨٣٤ کەس لە فڕۆکەخانە ناوخۆییەکانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی عەمرە رەوانەی فڕۆکەخانەکانی سعودییە کراون.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا رێژەیەکی زۆر عەمرەکار لە رێگەی ‌هێڵەکانی ئاسمانی عێراقەوە رەوانەی سعودیە کراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، ٦٥ هەزار و ٨٣٤ عومرەکار کە بەسەر ٤٦٠ گەشتدا دابەش کراون لە مانگی رابردوودا لە رێگەی فڕۆکەخانە ناوخۆییەکانەوە رەوانەی فڕۆکەخانەکانی سعودییە کراون.

ئەوەشی خستە روو، بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر هێڵەکانی ئاسمانی بووە لە مانگی رابردوودا چەندین گەشت دواکەوتوون.













گەلەری