سەردێڕ:

عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو نیوەی ئەمساڵ

AM:08:46:04/03/2024

888 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٢٢٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تاوەکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ.


وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ چوار ملیۆن بەرمیل دەبێت لە رۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەش بەو مانایە دێت کەوا عێراق تاوەکو نیوەی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانە لە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٢٢٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەوەشی خستە روو، لە دوای مانگی حوزەیرانەوە بەمەبەستی پشتگیریکردنی سەقامگیری بازاڕ بەشێوازێکی لەسەرخۆ دەست دەکەنەوە بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.

باسی لەوەش کرد، عێراق پێشتر لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣دا کەمکردنەوەیەکی دیکەی لە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٢١١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا راگەیاند و ئەم کەمکردنەوەیە تاوەکو مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.













گەلەری