سەردێڕ:

جارێکی دیکە؛ عێراق و ئەمریکا لەبارەی بانکە عێراقییەکانەوە کۆبوونەوە

PM:11:54:03/03/2024

2348 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا باسی رێکارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایان کردووە بەرامبەر چەند بانکێکی عێراقی و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق.


نزار خەیروڵا باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ براین نێڵسن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکادا تاوتوێی رێکارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایان کردووە بەرامبەر چەند بانکێکی عێراقی و کاریگەرییەکانی لەسەر گەشەی کەرتی بانکی و چاکسازی ئابووری حکومەتی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوکات لەگەڵ لەگەڵ جێفری بایات یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبوونەتەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق کردووە لە بواری وزەدا.

دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەکەماندا باسی گرنگی راکێشانی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی وزەمان کردووە بۆ ناوخۆی عێراق، بۆ ئەوەی لە وڵاتەکەماندا وەبەرهێنان بکەن و سوود لە تواناکانیان ببینین".













گەلەری