سەردێڕ:

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی عێراق: هێزەکانی هاوپەیمانان ئاسمانی عێراق دەپارێزن

PM:11:23:03/03/2024

1324 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک ئەرکانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ئەرکیان پاراستی ئاسمانی عێراقە لە مەترسییەکان. دەشڵێت،" هەرکاتێک ئەو هێزانە ئەرکەکانیان تەواو بوو لە عێراق دەکشێنەوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولئەمیر رەشید سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق رایگەیاند، ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکی زەمەنییەوە گۆڕاوە بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق لە مەترسییە دەرەکییەکان و بەردەوام فڕۆکەکانیان پارێزگاری لە ناوچەکە دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دەیانەوێت سنوورێکی کاتی دیاریکراو دابنێن بۆ تەواوکردنی ئەرکی هاوپەیمانان و گۆڕینی پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ قۆناغی هاوبەشی دوولایەنە.

دەشڵێت،" هەر کاتێک بە تەواوی کۆتایی بە ئەرکە سەربازییەکانیان هات لە عێراق دەکشێنەوە".

١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ هێزە چەکدارەکانی گروپە لە یاسا دەرچووەکان هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ ناوچەکانی باکووری عێراق دەستپێکرد، بەو هۆیەشەوە شاری موسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا کە بەدووەم گەورەترین شاری عێراق دادەندرێت کەوتە دەست گروپەچەکدارەکانەوە.

دواتر هەر لە هەمان ساڵدا بەهۆی زیادبوونی مەترسی ئەو گروپە چەکدارانەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەشداری ٨٧ وڵات دامەزرا بۆ ئەوەی رووبەڕووی گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان ببنەوە.













گەلەری