میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لە ئەنجامی شەڕ و ململانێ لە ناوچەیەکی پاریزگای زی قار بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری زی قار بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانی لەدەستدا و ١٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لە ناوچەی ئیسڵاح لە سنووری پاریزگای زی قار شەڕ و ململانێ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروست بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی
ئەو ململانێیەوە، عەزیز فەیسەڵ بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری زی قاڕ گوللـەی بەرکەوتووە
و گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەو بەرپرسە
ئەمنییە لەگەڵ هێزێکی ئەمنیدا بەرەو ناوچەکە بڕێکەوتبوو بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام
بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەوە گولـلەیەکی بەرکەوتووە و گیانی
لەدەستداوە.
باس لەوەش کراوە، لە ئێستادا
هێزێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری پۆلیسی زی قار لە ناوچەکەن بۆ کۆنترۆڵ کردنی
دۆخەکە.