سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: نرخی گۆشتی سوور بۆ مانگی رەمەزان دادەبەزێت

PM:07:03:02/03/2024

8620 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە دوای هاوردەکردنی یەکەم کاروانی ئەو ١٧ هەزار گوێرەکەیەی لە بەڕازیل و ئیکوادۆر و کۆڵۆمبیاوە هاوردە دەکرێن، نرخی گۆشتی سوور بۆ مانگی رەمەزان دادەبەزێت.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاریاندا بە هاوردەکردنی ١٧ هەزار گوێرەکە لە بەڕازیل و ئیکوادۆر و کۆڵۆمبیاوە، لە ئێستادا پشکنینی تەواویان بۆ ئەو گوێرەکانە ئەنجامداوە کە لە بەڕازیلەوە هاوردە دەکرێن و بەپێی پشکنینەکانیان سەرجەم ئەو ئاژەڵانە تەندروستن و دوورن لە نەخۆشی.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێش ئەوەی ئەو ئاژەڵانە بگەنە ناوخۆی عێراق کەرەنتینە دەکرێن و لەلایەن لیژنەی پزیشکی ڤێرتێرنەرییەوە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دواتر بەپێی رێکاری ناوخۆیی سەردەبڕدرێن.

وتیشی، هاوردەکردنی ئەو ئاژەڵانە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی گۆشتی سوور لە مانگی رەمەزاندا.

باسی لەوەش کرد، ئەو نرخەی لە ئێستادا لە بازاڕەکاندا لەسەر گۆشتی سوور هەیە نرخی گونجاو نیە و بەپێی ئامارەکانی وەزارەت پێویستە نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سوور ١٠ هەزار دینار بێت و کاردەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردن و جێگیرکردنی نرخەکان.

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، رۆژی ٢٩ـی مانگی شوبات وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور، رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر هاوردەکردنی ١٧ هەزار سەر گوێرەکە بۆ عێراق. 













گەلەری