سەردێڕ:

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر بە کیلۆیەک مادە و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە دەستگیر کران

PM:04:42:02/03/2024

1352 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای نەجەف سێ بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە و دەستیان گرتووە بەسەر یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەگەڵ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانیان توانیویانە لە پارێزگای نەجەف سێ بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ دەستگیر کردنی ئەو سێ بازرگانە دەستیان بەسەر یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە لەگەڵ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان و چەندین کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

لە چەند رۆژی رابردوودا، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق رایگەیاند، گەورەترین بازرگانی مادەی هۆشبەریان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر کردووە کە ١٣٥ کیلۆگرام مادەی هۆشبەری پێ بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ ساڵێکی سەخت دەبێت بۆ ئەو کەسانەی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەکەن لە عێراق، چونکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان راسپێردراون لیژنەی چالاکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە.













گەلەری