PM:01:38:02/03/2024
10008 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک-بەغدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکە برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکوک-بەغدا لە نزیک ئامرلی روویدا و بەهۆیەوە گیانلەدەستدانێک و پێنج برینداری لێکەوتەوە.
رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا
بوو و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە و ئەوانەشی کە بریندار بوون، ئەندامی یەک خێزانن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی شێخ تەویل لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب وەرگەڕا و بەهۆیەوە هەشت کەس بریندار بوون.