سەردێڕ:

وەزیری بەرگری ئەمریکا: ئەگەر ئۆکرانیا روخا ناتۆ هێرش دەکاتە سەر روسیا

PM:10:49:01/03/2024

3476 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەگەری روخانی ئۆکرانیا، ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ هێرش دەکەنە سەر روسیا. وتەبێژی کۆشکی کریملنیش دەڵێت، ئەو وتانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا نابەرپرسانەیە.


لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسی وڵاتەکەى رایگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکەن پوتین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر هاتو لەو جەنگە روسیا براوە بێت و بە تەواوەتی ئۆکرانیا داگیر بکات، ئەوا ئەندامانی ناتۆ هێرش دەکەنە سەر روسیا.

لە بەرامبەردا دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، وتەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا نابەرپرسانەیە. وتیشی، " لێدوانی نابەرپرسانەی وڵاتانی رۆژئاوا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان".

لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢دا و بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا بڕیاری هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکرانیا درا و بەهۆیەوە هەزاران سەرباز لە هەردوو لا گیانیان لە دەستدا و هەزاران سەربازی دیکەش برینداربوون.













گەلەری