سەردێڕ:

بەغدا؛ بەهۆی تەقینەوەیەکەوە سەربازێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون

PM:12:24:01/03/2024

3432 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بە هۆی تەقینەوەیەکەیەوە لە باکووری بەغدا سەربازێک گیانی لە دەستدا و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی چاوگێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، شەوی رابردوو، لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە ناوچەی ئەلسەلمان لە قەزای تارمییەی باکوری بەغدا، تەقینەوەیەک روویدا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەربازێک و برینداربوونی چوار سەربازی دیکە.

دەشڵێت،" بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکەوە بووە کە پێشووتر لەو ناوچەیە چێندراوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیەکی ئەمنییان سەپاندووە و ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوانیان لەو ناوچەیە دەستپێکردووە کە تەقینەوەکە تێیدا روویداوە.













گەلەری