سەردێڕ:

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: زیاتر لە چوار ملیار دۆلار هاوکاری مرۆیی عێراقمان کردووە

PM:10:36:29/02/2024

968 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە دە ساڵی رابردوودا وڵاتەکەى بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دۆلار هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە عێراق کردووە. دەشڵێت، " هاوکاری زیاتر لە چوار ملیۆن ئاوارەیان لە عێراق کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانان هاوکاری چوار ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ئاوارەیان لە عێراق کردووە تاکو بە سەلامەتى و بە خۆویستانە بگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆ ناوچەکانی خۆیان زیاتر لە چوار ملیار دۆلار هاوکارییان پێشکەش بە عێراق کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی ٢٢ـی مانگی شوبات باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندبوو، ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردن و هاوکاری کردنی عێراق بە مەبەستی وەستاندنی ئەو هەڕەشانەی رووبەڕووی ئەو وڵاتە دەبنەوە.













گەلەری