سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی حەمرین بەرزدەکەینەوە

PM:09:29:29/02/2024

868 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی حەمرین و پێشبینی دەکەن بەرهەمی کێڵگەکە بۆ ٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بەرزبێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکەن بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەی حەمرین لە ١٥ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٦٠ هەزار بەرمیل بەرزببێتەوە لە رۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوڵەکانیان بەردەوامە تاوەکو بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لەو کێڵگەیەدا بۆ ٤٥ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا بەرز بکەنەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، کاری پەرەپێدانی مەیدانی کێڵگەی نەوتی حەمرین لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بە بەشداری کۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەکان دەستیپێکردووە و مەبەستیشیانە لە هەمان کێڵگەدا چوار وێستگەی دەرهێنانی غاز دابمەزرێنن.













گەلەری