PM:11:33:28/02/2024
2020 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەوەی سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیازی کرد هێزی ناتۆ رەوانەى ئۆکرانیا بکرێت، سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێشوازی لە پێشنیازەکە کرد و بە هه‌نگاوێكی كۆنكرێتی داده‌نێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیمانوێل ماكرۆن له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ ده‌گاته ئۆكرانیا و زانیاری تایبه‌ت لە بارەی پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا له‌گه‌ڵدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش
كرد، ماكرۆن رایگه‌یاندوه باس له چه‌ند ستراتیژیەتێکی نوێ دەکرێت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی
ئۆكرانیا و پشتیوانیکردنی سوپای ئەو وڵاتە.
لای خۆیه‌وه کۆشکی کرملن ره‌خنه‌ی له پێشنیازەکەی سەرۆکی فەڕەنسا گرت و به هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵگیرسانی ململانێیه‌كی جیهانی له
نێوان ڕوسیا و رۆژئاوا وه‌سفی كرد.