سەردێڕ:

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: پاڵپشتی لە هەوڵەکانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەکەین

PM:09:23:28/02/2024

656 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکان پاڵپشتی خۆی بۆیان دوپات کردەوەتەوە و جەختی کردوەتەوە لەوەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندی لە عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، عەلی موئید سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دۆرین بۆگدان-مارتن سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکان کۆبوونەوە.

هاوکات، سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکان رایگەیاند، پاڵپشتی خۆیان بۆ هەوڵەکانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دوپاتدەکەنەوە، لەپێناو رێکخستن و پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری.

باسی لەوەش کرد، هەمیشە چاویان لەوەیە کە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندی لە عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رۆڵی دەزگاکانی رێکخستن و پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان و گەشەپێدانی بازاڕی پەیوەندییەکان کرا.













گەلەری