سەردێڕ:

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: ئاوارە عێراقییەکان دادەمەزرێنین

PM:01:16:28/02/2024

952 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی شەڕی هێزە چەکدارەکانەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان دایاندەمەزرێنن یان کاریان بۆ دەدۆزنەوە.


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، چەند رێکارێکی نوێیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی ئاوارە عێراقییەکان دابمەزرێنن کە ئێستا لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ئاوارانە لە ترسی بێکاری ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، بەڵام هەوڵی تەواوەتی ئەدەن بیانخەنە سەر کاری خۆیان یان دایانبمەزرێنن.

ئەوەشی خستووەتە روو، وەزارەتی پەروەردەی عێراق دڵنیایی داوە کە رێژەیەکی دیاریکراو لە دامەزراندنیان تەرخانکردووە بۆ ئاوارەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕی ئەو یارمەتییەی کە بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئاوارەکان دابینکراوە لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینارەوە بۆ ٤ ملیۆندینار.


 













گەلەری