سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:12:12:28/02/2024

1552 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی کفری بە دیجیتاڵ مدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کفری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەند ساڵیێک لەمەوبەر بەهۆی زەوی و زارەوە کێشە لە نێوان دوو برادا دروستبووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەبووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ لە ئەنجامی دەمەقاڵێکەدا هەردوو براکە دەبێتە شەڕیان و تەقە لە یەکتری دەکەن لە ئەنجامدا کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و تەمەنی ٣٥ ساڵە. دەشڵێت، "بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار".

باسی لەوەش کرد، رووداوەکە لە گوندی حەمکوڵ روویداوە، ماوەیەک بەر لە ئێستا کێشەکانیان چارەسەر کردووە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە بووەتە دەمەقاڵێیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ماوەی چەند ساڵیکە کێشەکانی ئەو دوو برایە بەهۆی زەوی و زار و باخەوە سەری هەڵداوە و ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٠٠ جارێکی دیکە ئاڵۆزی لە نێوانیان دروستبووە و بووەتە شەڕیان.

محەمەد عەدانان – گەرمیان
May be an image of 1 person and text













گەلەری