سەردێڕ:

ئەو فرۆشگایانەی کوالێتی شمەکەکانیان خراپە سزا دەدرێن

PM:11:45:27/02/2024

1032 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی چەند رێکارێکی نوێوە دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە لە کوالێتی شمەک و پێداویستییەکان لە بازاڕ و فرۆشگاکاندا. دەشڵێت، "ئەو فرۆشگایانەی کوالێتی شمەکەکانیان خراپە سزا دەدرێن".


ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانیان بۆ بۆ پشکنینی کوالێتی کاڵای هاوردە و ناوخۆیی توندتر کردووەتەوە و لە رێگەی تیمەکانیانەوە بەدواداچوون بۆ بازاڕ و کارگەکان دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لیژنەکانیان بازاڕ و کارگەکان دەگەڕێن و لە کاتی بوونی هەر شمەکێک کە کوالێتییەکەی خراپ بێت رێوشوێنی یاسایی دەگرنە بەر.

دەشڵێت،" بەرهەم هەیە کە بە شێوەیەی قاچاغ دێتە بازاڕەکانی عێراقەوە یان نیشانە بازرگانییەکانی ساختە دەکەن، بەتایبەتی کەرەستەی جوانکاری، ئێمە هەوڵدەدەین ئەو جۆرە کەرەستەو شمەکانە لە بازاڕەکاندا نەهێڵێن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بە چەندین شێواز دەست دەکەن بە کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان و دابەزاندنی نرخەکان.













گەلەری