سەردێڕ:

لەمساڵدا سەرژمێری دانیشتوانی عێراق دەکرێت و هەرێمیش دەگرێتەوە

PM:08:38:27/02/2024

1056 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئامادەن لە رۆژی ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق بە کەرکوک و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام بدەن. دەشڵیت، " بۆ ئەو مەبەستە پێویستمان بە ٣٠٠ ملیار دینار هەیە".


ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولزەهرە هەنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان ئامادەیە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە دەکاتە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، سەرژمێری دانیشتوانی عێراق ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا ١٠٠ ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە، بەڵام پێویستیان بە ٣٠٠ ملیار دینار هەیە بۆ تەواوکردنی سەرژمێرییەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

ئەوەشی خستە روو، سەرژمێرییەکە کەرکوک و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرژمێرییەکی گشتگیر دەبێت و ژمارەی تەواوی دانیشتوانی عێراق دەخاتە روو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوایین سەرژمێرى کە لە عێراق ئەنجام درابێت لە ساڵی ١٩٩٧ـدا بووە، تا ئێستاش هیچ سەرژمێرییەکی گشتیی دیکە ئەنجام نەدراوە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا سەرژمێری بکرێت.













گەلەری