PM:06:56:27/02/2024
1068 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، چەندین رێوشوێنی وەک ئاسانکاری لە هاوردەکردنی گۆشتی سوور، رێگەدان بە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوە و پێدانی مۆڵەت بۆ گواستنەوەی ئاژەڵ لەنێو پارێزگاکانیاندا گرتووەتە بەر، ئەوەش لەپێناو دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد خزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پاڵپشتی هاوردەکردنی گۆشتی سوور دەکەن لە وڵاتانی دەرەوە. دەشڵێت، "بەپێی بەرنامەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ئەگەری کەمی بەرهەمی گۆشت سنورەکان دەکەنەوە و لە ئەگەری زۆربوونیش سنورەکان دادەخەن".
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا بەهۆی کەمی گۆشتی سوورەوە لە بازاڕەکاندا
نرخەکەی بەرز بووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش، بڕیاریانداوە بە ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی
گۆشتی سوور و مۆڵەت دەدەن بەو کەسانەی لەنێو پارێزگا جیاوازەکاندا ئاژەڵ دەگوازنەوە،
هەروەها رێگە دەدەن بە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە وڵاتانی دەرەوە.
ئەوەشی خستە روو، سەرەڕای ئەوانەش بەردەوامن لە هاندانی وەبەرهێنان لە بواری
ئاژەڵداریدا، هەر بۆیە ئەو رێکارانە یارمەتیدەر دەبن لە دابەزینی نرخی گۆشتی سوور
لە بازاڕەکاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، قائیمقامیهتی سلێمانی رایگەیاند، به
هاوكاری لایهنه پهیوهندیدارهكان رێكاری دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور له بازاڕدا
دەگیرێتە بەر.