سەردێڕ:

عێراق مووچە بۆ ئەو ئاوارانە دەبڕێتەوە کە خاوەن پێداویستی تایبەتن

PM:10:22:26/02/2024

1444 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، ١٢٨ خاوەن پێداویستی تایبەت لەنێو ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان مووچەی مانگانەیان بۆ دابینکراوە و داوایان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کردووە ژمارەی ئاوارەکانیان رادەست بکەن، تاوەکو هەر خێزانێک شایستە بێت لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا جێگیر بکرێ.


ئەمڕۆ دووشەممە، نەجم عوقابی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەک لە بەغدا پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی ئەو رێکارە کارگێڕییانەی کە گیراونەتەبەر بۆ ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەش کرد، مووچەی مانگانەیان دابین کردووە بۆ ١٢٨ خاوەن پیداویستی تایبەت لە نێو ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئەوەشی خستە روو، داوایان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کردووە ژمارەی ئاوارەکانیان بۆ بنێرن تاوەکو هەر خێزانێکی ئاوارە شایستەی یارمەتیدان بێت لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا جێگیر بکرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راسپارد هەر کەسێک لەو ئاوارانەی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان شایسەتەی یارمەتیدان بن لە تۆڕی چاودێری کۆنمەڵایەتیدا جێگیربکرێن، هەروەها دابینکردنی مووچەی مانگانە بۆ ئەو ئاوارانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لەگەڵ پێدانی قەرز بەو ئاوارانەی بێکارن.













گەلەری