سەردێڕ:

پەرلەمانی هەنگاریا بەئەندامبوونی سویدی لە ناتۆ پەسەند کرد

PM:09:02:26/02/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی هەنگاریا رایگەیاند، دوای نزیکەی دوو ساڵ لە دانوستان لە بارەی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، ئەمڕۆ بەکۆی دەنگ پەرلەمان رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە رێکخراوی ناتۆ.


ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی هەنگاریا رایگەیاند، بە کۆی ١٨٨ دەنگ، پەرلەمان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر داواکاری سوید بۆ بە ئەندام بوونی لە ناتۆ.

ئاماژەی بەوەش کرد، رەزامەندی پەرلەمانی هەنگاریا رێگە خۆشکەر دەبێت لەبەردەم بە ئەندام بوونی سوید لە ناتۆ دوای نزیکەی دوو ساڵ لە دانوستان لەو بارەیەوە.

هاوکات، وەرگرتنی رەزامەندی پەرلەمانی هەنگاریا دوا بەربەست بوو بۆ ئەوەی ستۆکهۆڵم پەیوەندی بە ناتۆوە بکات.

پێشتر، دوای ٢٠ مانگ لە دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و ستۆکهۆڵم، پەرلەمانی تورکیا بەکۆی ٢٨٧ دەنگی بەڵێ و ٥٥ دەنگی نەخێر پرۆتۆکۆلی ئەندامێتیی سویدی لە هاوپەیمانییەتی ناتۆ پەسەند کرد.

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ و دوای لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوید داواکاری بۆ بەئەندامبوونی لە ناتۆ پێشکەش کردووە و پرسی بەئەندامبوونی بەستراوەتەوە بە رەزامەندی هەردوو وڵاتی تورکیا و هەنگاریا.













گەلەری