سەردێڕ:

دەستی کاری عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە

PM:04:10:26/02/2024

1556 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی ئابووری جیهانی بڵاوی کردەوە، ژمارەی دەستی کاری عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدا و لە پلەی ٤٧ـی وڵاتانی جیهاندایە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی ئابووری جیهانی بڵاوی کردەوە، لە ساڵی رابردوودا، عێراق بە ١١ ملیۆن دەستی کار لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت.

ئەوەش خراوەتە روو، لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا میسر بە ٣١ ملیۆن و ١٧٠ دەستی هێزی کار لە پلەی یەکەمدا دێت، سعودیە بە ١٥ ملیۆن و ٩١٠ هەزار لە پلەی دووەم، جەزائیر بە ١٢ ملیۆن و ٦٤٠ و مەغریب بە ١٢ ملیۆن و ٥٣٠ هەزار کەس لە پلەی چوارەمدایە.

ماڵپەڕەکە لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوەش کردووە، چین بە زیاتر لە ٧٨١ ملیۆن کەس لە دەستی کاردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هیندستانیش بە پلەی دووەم دێت بە زیاتر لە ٥٢٣ ملیۆن کەس، ئەمریکاش بە ١٦٩ ملیۆن کەس لە دەستی کاردا پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

دەستی کار بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پێکهاتنی ئابووری وڵات دادەنرێت، بەو پێیەی بەهۆی هێزی کارکردنەوە هەموو یەکە ئابووریەکانی دیکە هەڵدەسوڕێت.













گەلەری