سەردێڕ:

فەرمانگەیەکی دیکەی عێراق سەرجەم مامەڵە داراییەکان دەکات بە ئەلکترۆنی

PM:08:30:25/02/2024

1420 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵە داراییەکان بە شێوەی نەختینەیی رادەگیرێن و بەشێوەی ئەلکترۆنی یاخود حەواڵەی بانکی ئەنجام دەدرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە سەرجەم مامەڵە دارییەکان بە شێوەی نەختینەیی رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە مانگی داهاتووەوە بە شێوەی ئەلیکترۆنی یاخود حەواڵەی بانکی ئەنجام دەدرێن.

پێشتر، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، مامەڵە داراییەکان لە بنکە و یەکە تەندروستییەکان دەگۆڕدرێت بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و تەواوی بنکە تەندروستییەکانی عێراق دەگرێتەوە.

لای خۆشیەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەهادارکردنی دراوی نیشتمانی؛ تا ناوەڕاستی ئەمساڵ سەرجەم مامەڵە بازرگانی و داراییەکان دەکەین بە ئەلیکترۆنی و بازرگانانیش پەیوەست دەبن بە بڕیارەکەوە.













گەلەری