سەردێڕ:

گروپە چەکدارەکانی عێراق: هێرشەکانمان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا راگرتووە

PM:06:54:25/02/2024

1324 جار خوێندراوەتەوە

گروپە چەکدارەکانی عێراق رایانگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە و بۆ پاراستنی گروپە چەکدارەکان، هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق راگرتووە.


ئەمڕۆ شەممە، گروپە چەکدارەکانی عێراق راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی پاراستنی گروپە چەکدارەکان، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق راگرتووە.

پێشتر سەرکردەیەکی گروپە چەکدارەکان ئاماژەی بەوە کرد، ئامانج لە راگرتنی هێرشەکان بۆ رێکخستنەوەی گروپەکانیانە و لە داهاتوودا ئەگەری هەیە هێرش بکەنەوە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق.

هاوکات، سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، لە رۆژی چواری ئەم مانگەوە گرووپە چەکدارەکان هیچ هێرشێکیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام نەداوە. وتیشی،" خۆشحاڵین بە راگرتنی هێرشەکان، بەوپێیەی ئەمریکا دەیەوێت سەرنجی لەسەر تێکشکاندنی داعش بێت لە ناوچەکە نەک زیاترکردنی ئاڵۆزی زیاتر".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی رابردووەوە، گروپە چەکدارەکان لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، زیاتر لە ١٨٠ هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق.













گەلەری