سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: دەمانەوێت بچینە پلەی دەیەمی وڵاتانی بەرهەمهێنەری وزە لە جیهاندا

PM:05:10:25/02/2024

1060 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی زیاتر و بەرزکردنەوەی ئاستی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا و وزە هەوڵدەدرێت سوود لە وزەی خۆر وەربگیرێت. دەشڵێت، " عێراق دەیەوێت بچێتە پلەی دەیەمی وڵاتانی بەرهەمهێنەری وزە لە جیهاندا".


ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزهەر ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و دارایی بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند، لە ئێستادا عێراق هەوڵدەدات کە خۆی لە ریزبەندی وڵاتانی بەرهەمهێنەری وزەدا بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوێکی نوێی ناوە بە سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی وزە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا عێراق لە پلەی ١٢ـەمین وڵاتانی بەرهەمهێنەری وزەیە و پلانیش هەیە کە عێراق بگاتە ئاستی ١٠ـی  وڵاتانی جیهان.

ئەوەشی خستە روو، چاوەڕوانی ئەوە لە عێراق دەکرێت بچێتە ریزی ئەو وڵاتانەوە کە وزەی نوێبوەوە بەرهەمدەهێنن. دەشڵێت، " ئێستا عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات سوود لە وزەی خۆر وەربگرێت، لەبەرئەوەی یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆربەى رۆژەکانى ساڵ تیشکى خۆر لە زۆربەى رووى زەوییەکەى دەدات و کەشێکی شێدار و گەرمی هەیە".

هاوکات رۆژی ٢٢ـی شوبات بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای سمێنسی میسر رایگەیاند، لەگەڵ عێراق کارکراوە بۆ بنیاتنانی سێ وێستگەی کارەبای نوێ لە ماوە دوو ساڵی داهاتوودا کە هەر وێستگەیەک بڕی چوار هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا دابیندەکات. دەشڵێت، " کێشەی کارەبا بە یەکجاری چارەسەردەبێت لەرێگای دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو غازەی کە دەسوتێت لە پاڵاوگەکاندا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا".

ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی پێوەرەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە جیهاندا، عێراق لە پلەی ٣٧ـەمین وڵاتانی جیهان دێت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا.













گەلەری