سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: عێراق دەیەوێت ببێت بە یەکێک لە وڵاتە گەورەکانى بەرهەمهێنەرى گاز

PM:03:53:25/02/2024

912 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، عێراق دەیەوێت لە بواری بەرهەمهێنانی گازی سروشتیدا وەبەرهێنانى زیاتر بکات.


مەزهەر ساڵح راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و دارایی رایگەیاند، عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات لەناو ١٠ وڵاتە یەکەمەکەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتیدا پلەیەکی بەرزی هەبێت و ببێت بە یەکێک لەو ١٠ وڵاتانە، چونکە ئێستا لە پلەی ١٢ یەمدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوانی ئەوە لە عێراق دەکرێت بچێتە ریزی ئەو وڵاتانەوە کە وزەی نوێبووەوە بەرهەمدەهێنن. ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەن سوود لە وزەی خۆر وەربگرێت، لەبەرئەوەی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆربەى رۆژەکانى ساڵ تیشکى زۆر لە زۆربەى رووى زەوییەکەى دەدات.

هەر ئەمڕۆش، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دوای ١٠ ساڵ پاڵاوگەی بێجی کرایەوە و ئەوەش هاوکار بووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی پاڵاوتنی رۆژانە بەڕیژەی ٧٠ هەزار بەرمیلی تر. دەشڵێت، "بەهۆی چالاکی پاڵاوگەکانەوە نرخی سوتەمەنی و بەنزین دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت ."













گەلەری