سەردێڕ:

داهاتی گشتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ دابەزیوە

AM:09:46:25/02/2024

1200 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەو داتایانەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، داهاتی گشتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ بە تێکڕای ١٦٪ دابەزیوە و لەبەرامبەریشدا داهاتی نەوتی بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی ١٩٪ دابەزیوە لەکاتێکدا داهاتی نانەوتی ٣٩٪ بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، عێراق ئاماری داهاتی گشتی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆی داهاتی نەوتی عێراق ١١٧ ترلیۆن دینار بووە و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ دابەزیوە کە تێیدا داهاتی نەوت ١٥٣ ترلیۆن دینار بووە.

باسی لەوەش کردووە، هەر لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا داهاتی نانەوتی زیاتر لە ١١ ترلیۆن دینار بووە و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بەرزبووەتەوە کە داهاتی نانەوتی هەشت ترلیۆن دینار بووە.

سەبارەت بە خەرجییەکانی حکومەتی عێراق لە ساڵی رابردوودا ئەوەی خستووەتە روو، کۆی خەرجییەکانی حکومەت لەو ماوەیەدا ١٤٢ ترلیۆن دینار بووە کە لەو رێژەیە ٢٤ ترلیۆن دیناری خەرجی وەبەرهێنان و بەشەکەی دیکەشی خەرجی گشتی و خزمەتگوزاری قەرز بووە.

لەبەرامبەردا لە ساڵی ٢٠٢٢ خەرجییەکانی حکومەت نزیکەی ١١٧ ترلیۆن دینار و خەرجییەکانی وەبەرهێنانیش بە بەهای ١٢ ترلیۆن دینار بووە.

هاوکات، خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا بەتێکڕا ۱٠٦ ترلیۆن و ۷٠٠ ملیار دینار بووە و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی ١١.٥٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە تێکڕای خەرجی ٩٥ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار بووە.













گەلەری