PM:11:31:24/02/2024
1484 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا لە رۆژهەڵاتی بەغدا دەستڕێژی گوللـە لە سێ کەس کرا و بەهۆیەوە دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
ئەمڕۆ شەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە ناوچەی بەغدای نوێ لە رۆژهەڵاتی بەغدا، دەستڕێژی گوللـە لە سێ کەس کراوە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار
بووە.
ئەوەش
خراوەتە روو، سێ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشە چەکدارییە دەستیگیر کراون و بەپێی
زانیارییەکان رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی خێڵەکی.