سەردێڕ:

بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە سبەی لەم پارێزگایانە پشووی فەرمییە

PM:10:35:24/02/2024

84820 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینەوە، لە هەریەکە لە پارێزگای بەغدا و بابل و نەجەف و دیوانیە لەگەڵ موسەننا و زی قار، سبەی یەکشەممە ٢٥ـی شوبات پشووی فەرمییە.


ئەمڕۆ شەممە، پارێزگای دیوانیە رایگەیاند، بڕیاریانداوە رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمی بێت بەهۆی بارانبارینەوە.

لای خۆشیەوە، هەریەکە لە پارێزگای واست و بەغدا و نەجەف و بابل ئاماژەیان بەوە کرد، سبەی یەکشەممە بەهۆی بارانبارینەوە لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە.

هەروەها، پارێزگای زی قار و موسەنناش بەهۆی بارانبارینەوە پشووی فەرمییان بۆ سبەی یەکشەممە راگەیاند.

هاوکات، بەبۆنەی ١٥ـی مانگی شەعبان لە پارێزگاکانی موسەنا و زیقار و میسان و بەسرە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە پشووە و پارێزگای کەربەلاش یەکشەممە و دووشەممەی کردە پشوو.













گەلەری