سەردێڕ:

نزیکەی ٣٢ ملیۆن کەس لە عێراقدا بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن

PM:08:31:24/02/2024

852 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەرێکی تایبەت بە چاودێریکردنی تەکنەلۆجیای جیهانی رایگەیاند، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا گەیشتووەتە ٣١ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار بەکارهێنەر و تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکیش زۆرترین بەکارهێنەری هەیە.


ئەمڕۆ شەممە، سەنتەری میدیای دیجیتاڵی "دی ئێم سی" کە تایبەتە بە چاودێریکردنی تەکنەلۆجیای جیهانی رایگەیاند، بەراورد بە دوایین ئاماری ساڵی رابردوو، رێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەمساڵدا زیاتر بووە.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا گەیشتووەتە ٣١ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار بەکارهێنەر کە دەکات ٦٩.٤٪ـی دانیشتوانی وڵات.

ئەوەشی خستە روو، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەتایبەت تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک کە لە ماوەی ساڵێکدا هەشت ملیۆن بەکارهێنەر زیادی کردووە.

باسی لەوەش کرد، لەبەرامبەر ئەو زیادبوونەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب روو لە کەمبوونەوەیە و ژمارەی بەکارهێنەرانی بەراورد بە ساڵی رابردوو یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەکارهێنەر کەمی کردووە.

وتیشی، هۆکاری کەمبوونەوەی بەکارهێنانی یوتیوب دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی بەکارهێنانی تیکتۆک، بەشێوەیەک بەکارهێنەران زیاتر دڵخوازی ڤیدیۆی کورتن تاوەکو ڤیدیۆ و کلیپی درێژ.


 













گەلەری