سەردێڕ:

لە ماوەی ١١ مانگدا؛ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران دابەزیوە

PM:05:41:24/02/2024

816 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو تاوەکو مانگی شوباتی ئەمساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لە رووی نرخەوە بە رێژەی ٥٪ دابەزیوە، هەروەها لە رووی ژمارەی ئاڵوگۆڕەکانەوە بە رێژەی ١٪ دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی مانگی ٣ـی ساڵی ٢٠٢٣ تاوەکو مانگی ٢ـی ئەمساڵ بە رێژەی ٨٤٪ ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لەگەڵ ١٠ وڵاتدا پێکهێناوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕی ئەو شمەکانەی لەنێوان ئەو ١٠ وڵاتەدا ئاڵوگۆڕی بازرگانییان پێکراوە ١٣٦ ملیۆن و ٦٤ تۆن بووە بە بەهای ٨٨ ملیار و ٤٤١ ملیۆن دۆلار.

ئەوەشی خستە روو، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراقدا لە ماوەی مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ تاوەکو مانگی شوباتی ٢٠٢٤ لە رووی نرخەوە بە رێژەی ٥٪ دابەزیوە و لە رووی ژمارەی ئاڵوگۆڕەکانەوە بە رێژەی ١٪ دابەزیوە.

باسی لەوەش کرد، بەرزترین رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ روسیادا بووە کە لە رووی نرخەوە بە رێژەی ٢٤٪ زیادی کردووە و لە رووی ژمارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیشەوە بە رێژەی ٥٤٪ زیادی کردووە.













گەلەری