سەردێڕ:

لەم پارێزگایانە پشوو راگەیەنرا

PM:03:54:24/02/2024

115608 جار خوێندراوەتەوە

دوو سبەی بەبۆنەی ١٥ـی مانگی شەعبان لە پارێزگاکانی موسەنا و زیقار و میسان و بەسرە پشووە و پارێزگای کەربەلاش سبەی و دووسبەی کردە پشوو.


ئەمڕۆ شەممە پارێزگاکانی موسەنا و زیقاش و میسان و بەسڕە پشوویان راگەیاند، پارێزگای کەربەلاش بڕیاریدا سبەی و دووسەبەیش بکاتە پشوو.

پشووەکە، بەھۆی ١٥ـی مانگی شەعبانەوەیە تاوەکو ھاوڵاتیان بتوانن سەردانی شوێنە پیرۆزەکان بکەن.

شەوی بەرات دەكەوێتە ١٥یەمین رۆژی مانگی شەعبانی ساڵنامەی كۆچی واتە ١٥ رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزان، کە لە شەوی ١٤ی شەعبانەوە دەستپێدەکات بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی ١٥ی شەعبان.

- شەوی بەرات لای ١٢ ئیمامەکەی شیعە شەوێکی پیرۆزە، هۆکاری پیرۆزییەکەش بۆ لەدایکبوونی  محەممەدی مەهدی دەگێڕنەوە کە پێیان وایە لەم شەوەدا لەدایکبووە.
ئـ.کـ




 













گەلەری