سەردێڕ:

عێراق پلانێک دادەنێت بۆ زیادکردنی بەرهەمی ئاژەڵ و رووەک لە ناوچە بیابانییەکاندا

PM:09:37:23/02/2024

1700 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی وەبەرهێنان لە ناوچە بیابانییەکان، پلانێکیان ئامادە کردووە بۆ رووبەڕوبوونەوەی کەمبوونەوەی ئاو لەو ناوچانەدا. دەشلێت، " کار لەسەر زیادکردنی بەرهەمی ئاژەڵ و رووەک لە ناوچە بیابانییەکاندا دەکەین".


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵی گەورە لە ناوچە بیابانییەکاندا دامەزراون بۆ بەرهەمهێنانی بەروبوومی وەکو خورما و زەیتون و بەروبوومی سەوزەی هاوینە و زستانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پلانێکیان ئامادە کردووە بۆ رووبەڕوبوونەوەی کەمبوونەوەی ئاو لە رێگەی وەبەرهێنان لە ناوچە بیابانییەکان کە پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستێت لە رێگەی تەکنیکەکانی ئاودێری مۆدێرن.

ئەوەشی خستە روو، کشتوکاڵ بەرەو پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنانی رووەک هەنگاو دەنێت، هەروەها چەندین پڕۆژەیان هەیە بۆ دامەزراندنی کێڵگەی پەلەوەر و بەخێوکردنی گوێرەکە و مانگا بۆ دابین کردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.













گەلەری