میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر رێگەی زی قار – بەسڕە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لەسەر رێگای زی قار – بەسڕە لە باشووری شاری ناسرییە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا.
ئاماژە بەوەش کراوە، رووداوەکە بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە
روویدا و بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە.
ئەوەش خراوەتە روو، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا سێ کەس گیانیان
لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.