PM:10:51:16/02/2024
908 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی هندستان رایانگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی رۆندا ١١ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی هندستان بڵاویان کردەوە، لە نیودەلهی پایتەختی هندستان ئاگر لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی رۆن کەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١١ کەس و برینداربوونی زیاتر لە چوار کەس.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، سەرەتا ئاگرەکە لە کارگەکەوە
سەری هەڵداوە و دواتر بۆ باڵەخانەکانی تەنیشتی خۆی تەشەنەی سەندووە و ئاگرەکە زیاتر
بڵاو بووەتەوە.
ئەوەشیان خستووەتە روو، تا ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری
بەشوێن تەرمی ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا
ماونەتەوە.