سەردێڕ:

روسیا بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چڕتر دەکات

PM:10:19:10/02/2024

2680 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چڕتر دەکەنەوە، بەڵام هەندێ کێشەی تەکنیکیان هەیە کە پەیوەستن بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردەوە لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا و پێویستە چارەسەری بکەن.


ئەمڕۆ شەممە، سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی چڕتر بووەتەوە، بەڵام هێشتا هەندێک کێشەی تەکنیکی هەن کە پێویستە چارەسەر بکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو توانایانەی لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا خستویانەتە گەڕ دەبێتە هۆی تەواوبوونی ئەو ئەرکانەی لەبەردەمیاندایە.

ئەوەشی خستە روو، ئەو کێشە تەکنیکییانەی هەیانە پەیوەستن بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکاندا و پێویستیان بە چارەسەر هەیە.

رۆژی ٦ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەندریا بیلۆسۆڤ جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، روسیا بە بڕی ٧.٦٦ ملیار دۆلار پڕۆژەیەک دەکاتەوە بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و دەیەوێت تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ زیاتر لە ٣٢ هەزار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دروستبکات.

لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ ـەوە مۆسکۆ و کیێڤ لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی روسیا لە ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرفراوان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بەکارهێناوە و هەردوو وڵات لە هەوڵدان بۆ زیادکردنی بەرهەمی سەربازی بەشێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ بەردەوامیی جەنگەکەدا.













گەلەری