سەردێڕ:

پاش نەشتەرگەری پرۆستات؛ پاشای بەریتانیا تووشی شێرپەنجە بووە

PM:11:04:05/02/2024

2460 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی بانکینگهام رایگەیاند، پشکنینە بەردەوامەکانی پاشای بەریتانیا دەریان خستووە کە پاشا تووشی جۆریک لە نەخۆشی شێرپەنجە بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، کۆشکی بانکینگهام رایگەیاند، لە میانی پشکنینە بەردەوامەکانی چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنی زیادبوونی پرۆستات، پشکنینەکان نەخۆشییەکی نیگەرانکەریان دەست نیشانکرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت کە چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیان جۆرێک لە نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە.

ئەوەشی خستە روو، لە ئەمڕۆوە پاشای بەریتانیا دەستی کردووە بە وەرگرتنی چارەسەر و پزیشکەکان ئامۆژگارییان کردووە کە ئەرکە گشتییەکانی دوابخات.

سەرچاوەیەکی شاهانەش رایگەیاند، تووشبوونەکە پەیوەندی بە شێرپەنجەی پرۆستاتەوە نییە، رەنگە هەندێک بەهۆی ئەوەی پاشا نەخۆشی گەورەبوونی پڕۆستاتی هەبووە وا تێبگەن شێرپەنجەکەش بەهۆی پڕۆستاتەوەیە بەڵام هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئەو دوو نەخۆشییەی چارڵزی سێیەمدا نییە.













گەلەری