سەردێڕ:

٣٤ وڵات دەیانەوێت ببنە ئەندامى هاوپەیمانى بریکس

PM:02:18:01/02/2024

2052 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى ئەفریقای باشور رایگەیاند، ٣٤ وڵاتى دیکە داوایان کردووە ببنە ئەندامى هاوپەیمانى ئابوورى بریکس کە هەریەک لە روسیا و چین و هندستانى تێدایە.


نالێندى پاندۆر وەزیرى دەرەوەى ئەفریقاى باشور رایگەیاند، ٣٤ وڵات داواکارییان پێشکەش کردووە تا بە فەرمی ببنە ئەندامى هاوپەیمانی بریکس، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەکان ئاشکرا بکات.

هاوپەیمانیی بریکس، کە لە هەریەکە لە وڵاتانی بەڕازیل، رووسیا، هندستان، چین و ئەفریقای باشوور و چەند وڵاتێکی دیکە پێکدێت، خۆیان بە هاوتاى گروپى حەوت وڵاتە گەورە ئابورییەکەى جیهان دەزانن کە ناسراوە بە جی حەوت.

ئێستا بریکس بە کۆی گشتی ٪٣٢ـی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی بەدەستەوەیە لە کاتێکدا وڵاتانی گروپی حەوت ٪٣٠ـی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی لەبەردەستدایە.













گەلەری