گۆڤاری کاروباری شاهانەی بەریتانیا رایگەیاند ، پاشای بەریتانیا گەیشتە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەورەبوونی پرۆستات.
ئەمڕۆ هەینی، گۆڤاری زە سەنی بەریتانی بۆ کاروباری شاهانەی بەریتانیا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، پاشای بەریتانیا بۆ ئەوەی نەشتەرگەری گەورەکردنی پرۆستات ئەنجام بدات گەیشووەتە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی.
هاوکات لەو بارەیەوە، شا چارلز پاش سوپاس و پێزانینی بۆ ئەو کەسانەی
هەواڵیان پرسیوە رایگەیاند، نەخۆشییەکەی دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی خۆیان
بپارێزن لەوەی توشی ئەو نەخۆشییە ببن.
دەشڵێت، "خۆشحاڵم بەوەی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەم کاریگەری ئەرێنی
لەسەر هۆشیاری تەندروستی گشتی هاوڵاتیانی وڵاتەکەم هەیە.''
پرۆستات ده‌كه‌وێته به‌شی خواره‌وه‌ی میزه‌ڵدان، له‌گه‌ڵ چوونه ته‌مه‌ن
ئه‌گه‌ری گه‌وره بوونی ئه‌م ئه‌ندامه زیاتر ده‌بێت به‌جۆرێك نیوه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی
ته‌مه‌نیان زیاتر له ٦٠ساڵه توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن و كاتێك ته‌مه‌نیان زیاتر
هه‌ڵده‌كشێ مه‌ترسیه‌كه زیاتر ده‌بێت.