AM:09:36:22/01/2024
1244 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی بومەلەرزە و رۆچوونی زەوی لە چین ٤٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش ماڵ و ناوچەکانیان چۆڵ کردووە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای یونانی چین زەوی ڕۆچووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٤٧ کەس و زیاتر لە ١٨ خانوو کەتوونەتە ژێر خۆڵەوە، لەگەڵ ئەوەی کە زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش ماڵ و ناوچەکانی خۆیان چۆڵ کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی
دۆزینەوەی ئەو کەسانەدان کە بێسەروشوێن بوون.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا چین زنجیرەیەک کارەساتی سروشتی بەخۆیەوە بینیوە
کە گیانلەدەستدان و برینداربوون و بێسەروشوێن بوونی لێکەوتووەتەوە، لە مانگی ئابی
رابردوودا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە نزیک شاری شیان لە باکووری ئەو وڵاتە بومەلەرزە
روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووشدا لە پارێزگای سیچوان لە باشووری رۆژئاوای
چین بومەلەرزە روویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٩ کەس.