میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی زریانی بەفربارینی سەختەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، ماوەی هەفتەیەکە بەفر بارینێکی سەخت و سەرما و سۆڵە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکای گرتووەتە و بەو هۆیەوە ٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ویلایەتی تێنسی ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ئۆریگۆنیش
١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان بەهۆی کەوتنی دارێک بەسەریاندا گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش خراوەتە روو، چەندین حاڵەتی گیان لەدەستدانی دیکە لە ویلایەتی ئیلینۆی
و پێنسیلڤانیا و میسیسیپی لەگەڵ واشنتۆن و
نیویۆرک و چەند ویلایەتێکی دیکە تۆمارکراون.
باس لەوەش کراوە، زریانەکان لە کەناری رۆژئاوای ئۆریگۆن،بەردەوامە و تاوەکو
ئێستا لە دۆخی نائاساییدایە و زیاتر لە ٤٥ هەزار ماڵ کارەبایان پچڕاوە.
هاوکات، شارەزایانی کەشناسی ئەمریکا رایانگەیاند، پێشبینی دەکەن شەپۆلی بەستەڵەک
و گەردەلولی بەفر تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوامبێت.