زریانێکی بەهێز ناوچەکانی رۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمریکای گرتووهتهوه و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزیوون، بەهۆی زریانەکەشەوە زیاتر لە دوو هەزار گەشتی ئاسمانی ههڵوهشاوەتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، دابەزینی پلەکانی گەرما و زریانێکی بەفر بووەهۆی داخستنی زۆرێک لە رێگا سەرەکییەکانی ویلایەتی ئایداهۆ و ویسکۆنسێن و ئایۆوا. دەسەڵاتدارانیش دەڵێن، ئەگەری داخستنی زیاتر هەیە لەگەڵ جوڵەی زریانەکە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، هێڵە ئاسمانییەکان بەهۆی بەهێزی زریانەکەوە زیاتر لە دوو هەزار گەشتیان لە
ناوخۆی وڵاتەکەدا هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوە جگە لەوەی نزیکەی هەزار گەشتیان لە فڕۆکەخانەی
شیکاگۆ ئۆهێر و فڕۆکەخانەی شیکاگۆ مید وەیەوە ئەنجامداوه.
هاوکات،
دەزگای کەشناسیی نیشتمانیی ئەمریکاش هۆشداری داوە بە دانیشتوانی ناوچە بەرفراوانەکانی
رۆژئاوای ناوەڕاست كه بهفرێكی زۆر باریوه و بایهكی بههێز ههڵیکردووه كه خێراییهكهی
دهگاته ٩٦ كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا و پێدهچێت تا سبهی بهردهوام بێت.
لای خۆشیەوە،
ماڵپەڕی پاوەر ئاوتەیج ، کە بەدواداچوون بۆ پچڕانی کارەبا دەکات، باسی لەوە کردووە،
١٩٠ هەزار ماڵ کارەبایان لەدەستداوە لە پێنج ویلایەت کە ئەوانیش بریتین لە ئیلینۆیس،
تەکساس، ویسکۆنسێن، ئارکانساس و تێنسی.