PM:06:35:12/01/2024
2148 جار خوێندراوەتەوە
لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانی وڵاتانی جیهان بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی و رێگریکردن لە کەمبوونەوەی دارستانەکان لە شارێکی بەڕازیل فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنرێت بۆ چاندنی تۆو لە ناوچە دوورە دەستە سەختەکان و ئەو شوێنانەی مرۆڤ بە ئاسانی دەستیان پێی ناگات.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە شاری ریۆ دی جانیرۆ لە کەناری بەڕازیل بەهۆی سەختی هەندێک ناوچەی دوورە دەستەوە لەبری رێگا نەریتییەکان، دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ تۆوکردن.
هەر یەک لەو فڕۆکانەی بەکاردەهێندرێت لە توانایدایە
لە ماوەی خولەکێکدا ١٨٠ دانە تۆو بڵاو بکاتەوە، کە ئەمەش ١٠٠ جار خێراترە لە بەکارهێنانی
دەستی مرۆڤ بۆ تۆوکردن.
ئەو پڕۆژەیە بە هاوبەشی شاری ریۆ و کۆمپانیای مۆرفۆ
بە ناوی دەستپێشخەری سەوزەوە دەستی پێ کردووە بە مەبەستی تۆوکردنی ئەو ناوچانەی سەخت
و دژوارن لەپێناو دووبارە رواندنەوەی دار و دروستبوونەوەی دارستان.