سەردێڕ:

جەنگی روسیا و ئۆکرانیا لە دوو ساڵ نزیک دەبێتەوە؛ دواین پێشهاتەکانی جەنگەکە چین؟

PM:09:00:10/01/2024

1920 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانی هەواڵی روسیا بڵاویانکردەوە، لە شکرکێشی سوپای روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە چەندین خاڵی سەربازی جیاوازەوە زیانی مادی و مرۆیی کوشندەیان بە سوپای ئۆکرانیا گەیاندووە.سوپای ئۆکرانیاش دەڵێت،" روسیا هێرشەکانی چڕترکردووەتەوە و پێویستیان بە هاوکاری زیاتری وڵاتانی هاوپەیمانانە".


ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسەکانی هەواڵی روسیا بڵاویانکردەوە، سوپای روسیا بەردەوامە لە پێشڕەویکردن لە چەندین ناوچەی جیاوازی ئۆکرانیا و چەندین هێرشی سوپای ئۆکرانیا پوچەڵکراونەتەوە بۆ تێکشکاندنی بەرگریەکانیان.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە چەندین سەنگەر و خاڵی سەربازی جیاواز زیانی مادی و مرۆیی کوشندەیان لە ‌هێزەکانی ئۆکرانیا داوە.

هاوکات، سوپای ئۆکرانیاش رایگەیاند، هێزی ئاسمانی ڕوسیا چوار ناوەندی فەرماندەیی و سێ سەنگەری لە هەرێمی دۆنێتسک تێکشکاندووە و بەشێوەیەکی فراوان هێرشە سەربازیەکانی چڕکردووتەوە. وتیشی'' پێویستمان بە هاوکاری سەربازی زیاترە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی روسیا''.

لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢دا و بە فەرمانی ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا بڕیاری هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکرانیا درا، لە ماوەکانی رابردووشدا پوتین بەڵێنیدا جەنگەکە بەردەوام بێت تا بە ئامانجەکانیان دەگەن.

لەبارەی ئامانجی جەنگەکەشەوە پوتین باسی لەوەکردوو، ئامانجی هێرشەکانیان بۆسەر ئۆکرانیا گەڕانەوەی ئەو خاکانەیە کە هاووڵاتیانی روسی زمانی لێ دەژین بۆسەر خاکی روسیا.













گەلەری