وته‌بێژی وه‌زارەتی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، لە سێ مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا ١٢٧ جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا.
پاتریك ڕایده‌ر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راشیگه‌یاند، لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا نۆ جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.
باسی لەوەشکرد، بە گشتی لە سێ مانگی ڕابردوودا ١٢٧ جار هێرشکراوەتە
سەر هێزەکانیان لەو دوو وڵاتە، ٥٢ هێرشیان له عێراق و ٧٥یان له سوریا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له سه‌ره‌تای جەنگی نێوان فه‌ڵه‌ستین
و ئیسرائیل، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به بەردەوامی له ڕێگه‌ی موشه‌ك
و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش کراوەتە سەریان.