PM:09:18:08/01/2024
2064 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە و تا ئێستاش هیچ کەسێک بۆ پۆستەکەی کاندید نەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاند، ئیلیزابێس بۆرن سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستی لەکارکێشاوەتەوە و بەشێوەی کاربەڕێکەر لە پۆستەکەیدا دەبێت تاوەکو جێگرەوەیەکی بۆ هەڵدەبژێردرێت.
میدیاکان باسیان لەوەکردووە ئێوارەی دوێنێ ، ئیلیزابێس بۆرن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسادا کۆبووەتەوە و باسیان لە گۆڕانکاییە کارگێڕییەکانی نێو
حکومەت کردووە و گابرێل ئەتال وەزیری پەروەردەش یەکێکە لەو کەسانەی پێشنیارکراون
بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
لە ماوەی پۆستەکەیدا کە ٢٠ مانگی خایاند ئیلیزابێس بۆرن هەرای لەنێو
حکومەت نایەوە بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی چاکسازی خانەنشینی و یاسای کۆچبەران.