سەردێڕ:

تا ساڵی ٢٠٣٠؛ روسیا ساڵانە زیاتر لە ٣٢ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەم دەهێنێت

PM:11:48:06/01/2024

1584 جار خوێندراوەتەوە

جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، لەپلانیاندایە تا ساڵی ٢٠٣٠، ساڵانە ٣٢ هەزار و ٥٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەم بهێنن.


ئەمڕۆ شەممە، ئەندریا بیلۆسۆڤ جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، پلانیان داناوە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ساڵانە بە رێژەی سێ هێندەی ئێستا بەرهەمبهێنن کە ٣٢ هەزار و ٥٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی پلانەکە پاش بەرهەمهێنانی ئەو رێژە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان؛ پشکی روسیا رێژەی ٧٠٪ـی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر ئاستی بازاڕەکانی جیهان پێکدەهێنێت.

لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ ـەوە مۆسکۆ و کیێڤ لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا لە ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرفراوان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەکارهێناوە و هەردوو وڵات لە هەوڵدان بۆ زیادکردنی بەرهەمی سەربازی بەشێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ بەردەوامیی جەنگەکەدا.

لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی رابردوودا ئۆکرانیا رایگەیاند، لە پلانیدایە لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا زیاتر لە ١١ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مەودای مامناوەند و دوور بەرهەم بهێنێت.













گەلەری